لەسەر سێ گرێبەست کومان و کارگێری بارسێلۆنا ڕێکەوتن

لە دریژەی هەواڵەکانی بارسێلۆنا و کڕینی یاریزانان، سپۆڕتی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمڕۆی ئاماژەی بە ڕێکەوتنی کومان و کارگێری یانەکەی کردووە لەسەر سێ گرێبەستی داهاتووی بارسێلۆنا

سپۆڕت لە بەرگی یەکەمی ژمارەی ئەمڕۆی بە گەورەی وێنەی ئیرک گارسیای بەرگریکاری مان سیتی و خۆسێ گایە بەرگریکاری باڵی چەپی ڤاڵێنسیا و لاوتارۆ مارتینیزی هێرشبەری ئینتەر میلانی داناوە، نویسویەتی کومان لەگەڵ کارگێری یانەکەی ڕێکەوتووە ئەم سێ یاریزانە سێ گرێبەستی یانەکە بن لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان

لە لای خۆشیەوە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپەرتیڤۆ باسی لەوە کردووە، کومان دوای یاریی کوتایی قسەی لەگەڵ کۆوتینهۆ دەکات دەیگەڕێنێتەوە یانەکەی دووبارە هەلی پێ دەدات تا بتوانێت بە ئاستێکی بەرز دەرکەوێتەوە لەکەڵ یانەکە

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close