هانده‌رانی بارسێلۆنا دڵنیابن.. مێسی له‌ بارسێلۆنا ده‌مێنێته‌وه‌

گه‌رچی ده‌نگۆی رۆیشتنی مێسی له‌ بارسێلۆنا گه‌رمه‌، به‌ڵام بارتۆمیۆ سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لیۆ له‌ یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه‌ و ئاماده‌ نییه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لیۆ بفرۆشێت.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرایكردووه‌، جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا ئاماده‌ نییه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری مێسی بێت و به‌نیازه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو له‌گه‌ڵ مێسی كۆبێته‌وه‌، تاكو رازی بكات له‌ بارسێلۆنا بمێنێته‌وه‌.

رۆژنامه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، بارتۆمیۆ پێیوایه‌ هێشتا ساڵێك لر گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی ماوه‌ و پێیوایه‌ ده‌توانن مێسی رازی بكه‌ن له‌ بارسێلۆنا بمێنێته‌وه‌، كه‌ هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت و نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی 700 ملیۆن یۆرۆیه‌.

كه‌ناڵی ESPNی جیهانی ئاشكرایكردووه‌، چه‌ند به‌رپرسێكی بارسێلۆنا پێیان باشه‌ یانه‌كه‌یان رێگا به‌ مێسی بدات بڕوات و سه‌ر له‌نوێ تیپێكی نوێ دروست بكه‌نه‌وه‌ و له‌ كۆڵی مووچه‌ زۆره‌كه‌ی مێسی ببنه‌وه‌، به‌ڵام بارتۆمیۆ ئاماده‌ نییه‌ له‌ مێژوو تۆمار بكرێت له‌ سه‌رده‌می ئه‌و بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداری باشترین یاریزانی مێژوو بێت.

جگه‌ له‌ ئینته‌ر میلان و مانچێسته‌ر سیتی و پاریس سانجێرمان به‌مدواییانه‌ یۆڤێنتۆسیش هاتووه‌ته‌ سه‌ر هێڵ و ده‌یه‌وێت لیۆ بباته‌ ریزه‌كانی.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close