هۆكارێكی دیكه‌ی یاخیبوونی مێسی له‌ بارسێلۆنا ئاشكرابوو

هۆكارێكی دیكه‌ی یاخیبوونی مێسی له‌ بارسێلۆنا ئاشكرابوو، لیۆ له‌ بارسێلۆنا له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆكاره‌ هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی ناكات.

رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرایكردووه‌، مێسی ده‌یویست چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری ئێستای سه‌دی قه‌ته‌ری ببێته‌ راهێنه‌ری بارسێلۆنا نه‌وه‌ك رۆناڵد كومان، بۆیه‌ مێسی هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی ناكات و ده‌یه‌وێت له‌ بارسێلۆنا بڕوات.

رادیۆیه‌‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، ئه‌گه‌ر بارتۆمیۆ ده‌ستی له‌كاركێشابایه‌وه‌ و چاڤی ببایه‌ راهێنه‌ری بارسێلۆنا مێسی هه‌رگیز بیری له‌ به‌جێهێشتنی بارسێلۆنا نه‌ده‌كرده‌وه‌، چونكه‌ مێسی له‌گه‌ڵ بارتۆمیۆ نائاسووده‌یه‌ و ئاماده‌ نییه‌ چیدیكه‌ له‌گه‌ڵ بارتۆمیۆ مامه‌ڵه‌ بكات.

رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا راشیگه‌یاندووه‌، مێسی ده‌یه‌وێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی بارسێلۆنا له‌ یانه‌یه‌ك یاریی بكات كه‌ ململانێ له‌سه‌ر نازناوه‌كان بكات، به‌ڵام به‌ گوێره‌ی به‌ندێكی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌گه‌ر مێسی خۆی داوای رۆیشتن بكات ئه‌وا له‌و بڕه‌ پاداشته‌ بێبه‌ش ده‌بێت كه‌ له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌یه‌ و یانه‌ی بارسێلۆناش ده‌توانێت به‌رامبه‌ر فرۆشتنی مێسی نرخی فرۆشتنه‌كه‌ وه‌ربگرێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close