مۆرینهۆ: یه‌كه‌م جاره‌ یاریزانێك به‌م كوالێتییه‌ ببینم!

خۆزیێ مۆرینهۆی پۆرتوگالی و به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری تۆتێنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی، باسی یاریزانێكی بایرن میونشن ده‌كات و پێیوایه‌ یه‌كه‌م جاره‌ یاریزانێكیت به‌م كوالێتییه‌ ببینێت.

پێگه‌ی گۆڵ لێدوانێكی مۆرینهۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ باسی جۆشوا كیمیچ ده‌كات و سه‌رسامی خۆی به‌و یاریزانه‌ ئاشكرا ده‌كات، خۆزیێ ده‌رباره‌ی كیمیچ ده‌ڵێت:”جۆشوا كیمیچ یاریزانێكی لاوه‌ و به‌هره‌یه‌كی ناوازه‌ی هه‌یه‌، من ئه‌وم له‌ هه‌موو شوێنكی یاریگا بینیوه‌، ئه‌و باشترین یاریزانی باڵی راست و چه‌پی به‌رگرییه‌، ته‌نانه‌ت به‌رده‌م گۆڵپارێز و پێش به‌رگریكارانیش(ئیرتیكاز)، نه‌ك هه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌، ئه‌و باشترین یاریزانی هه‌موو شوێنه‌كانی یاریگایه‌ و ده‌توانێت له‌ هه‌موو جێگایه‌ك یاریی بكات”.

ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌م نییه‌ كه‌ راهێنه‌ر و به‌رپرسانی یانه‌كان سه‌رسامی خۆیان به‌ ئاستی ئه‌و یاریزانه‌ جۆكه‌ره‌ ئاشكرا بكه‌ن، جگه‌له‌وه‌ی چه‌ندین یانه‌ ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام رۆمێنیگه‌ی به‌رپرسی یه‌كه‌می ئێستای یانه‌ باڤارییه‌كه‌ پێشتر ئاشكرای كرد، كه‌ كیمیچ ده‌بێته‌ كاپیتانی داهاتوو بایرن میونشن و بۆ فرۆشتن نییه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close