مێسی لەبەر ئەم هۆکارە بڕیاریداوە بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت

میدیاکانی ئیسپانیا هۆکاری جێهێشتنی بارسێلۆنا لەلایەن مێسییەوە ئاشکرا دەکەن کە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ رۆناڵد کومان راهێنەری نوێی بارسێلۆنا پێداگیری خۆی لەسەر رۆیشتن لە بارسێلۆنا دووپاتکردووەتەوە.
بەرنامەی ئێل چێرێنجیتۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، مێسی پێیوایە ئەگەر وەرزی داهاتوو لەگەڵ بارسێلۆنا بەردەوام بێت و لەگەڵ یانەکە ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنن، ئەوا کەسایەتی جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەکە بەهێزتر دەبێت و بە قازانجی ئەو دەشکێتەوە، بۆیە لیۆ هیچ نیازێکی نییە لە بلاوگرانا بەردەوام بێت.
میدیاکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە، مێسی ئامادە نییە وەڵامی هیچ پەیوەندییەکی بەرپرسانی بارسێلۆنا بداتەوە و چەند جارێک پەیوەندییان پێوە کردووە بەڵام لیۆ وەڵامی نەداونەتەوە، بۆیە بەرپرسانی بارسێلۆنا تەنیا هیوایان بە کومان ماوە مێسی رازی بکات لە یانەکەیان بمێنێتەوە.
مێسی تاکو هاوینی 2021 گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا ماوە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 700 ملیۆن یۆرۆیە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close