بەپەلە: دوو یانە بۆ کڕینی مێسی هاتنە سەر هێل

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ڕۆیشتنی مێسی لە بارسێلۆنا، هەواڵەکانی ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە تەواوی ڕۆژنامەکانی جیهانی گرتۆتەوە، لە نوێترین هەواڵیش باس لە پەیوەندی کردنی دووی یانە دەکەن بە مێسی

ڕۆژۆامەنووسی ئیتاڵی تانکێری پالمێری لە تویتێکی تویتەر نوسیویەتی بووووم یانەی پاریس سانجێرمان و ئینتەر میلان پەیوەندیان بە مێسی کردووە بۆ کاری گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ یانەکانیان دوای ئەوەی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە مێسی بە کومانی گوتووە یانەکە جێدێڵێت بەردەوام نابێت لە بارسێلۆنا

هەر لە لای خۆشیەوە تیڤی سێی ئیسپانی ئاماژەی بەوە کردووە تا ئێستا بارسێلۆنا بە ڕوونی کۆبونەوەی نێوان مێسی و کومانی ئاشکرا نەکردووە ئەمەش وای کردووە دەنگۆی ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە زیاتر بێت له یانەکە

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close