کومان یاریزانێکی شەوی ڕیمۆنتادای لیڤەرپوولی دەوێت

لەگەڵ دەست بەکاربوونی ڕۆناڵد کومان لە ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا ڕۆژنامەکانی نزیک لە یانەکە داواکاری ئەو ڕاهێنەرە ئاشکرا دەکەن، بەڵام ئەو یاریزانە ڕەنگە لای هاندەرانی بارسا قبوڵکراو نەبێت

پێگەی ئەی دی ئێڵ ئێنی هۆڵەندی لە هەواڵێکی باسی لەوە کردووه، کومان لەگەڵ دەست بەکار بوونی داوای لە کارگێری بارسا کردووە ڤیناڵدۆمی یاریزانی یانەی لیڤەرپوول و هەڵبژاردەی هۆڵەندای بۆ بگوازنەوە، ڤیناڵدۆمیش ڕاستەوخۆ کاری نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی ڕاگرتووە لەگەڵ لیڤەرپوول

لە لایەکی ترەوە سکای سپۆڕت باسی لەوە کردووە، تا ئێستا هیچ کرێبەستێک پێشکەشی لیڤەرپوول نەکراوە لە پێناو کڕینی ڤیناڵدۆم، بەڵام کومان ڤیناڵدۆمی دەوێت، هاوینی داهاتووش گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول تەواو دەبێت

لە لای خۆشیەوە پێشکەشکار میلیسا لە ئیندیپێندێت باسی لەوەی کردووە سیناریۆیەکی دوور نیە، ئەگەر ئێستاش نەبێت مانگی یەک ڤیناڵدۆم دەچێتە بارسێلۆنا بەهۆی چوونی کومان بک یانەکە

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close