بایرن میونشن بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ست ده‌دات

بایرن میونشن بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی ئه‌ستێره‌یه‌كی تیپه‌كه‌ی هه‌یه‌ و گومان ده‌كرێت جیرۆم بواتینگ بتوانێت به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان یاریی بكات.

جیرۆم بواتینگ له‌ یارییه‌كه‌ی لیۆن له‌ نێوان هه‌ردوو گێم یارییه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد و به‌هۆی گرژبوونی ماسوڵكه‌كانی یارییه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد و نیكلاس شۆله‌ شوێنی گرته‌وه‌، كه‌ چه‌ند مانگێك بوو به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ یاریكردن دابڕابوو.

میدیاكانی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایانكردووه‌، به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ نیكلاس شۆله‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان له‌ شوێنی بواتینگ یاریی بكات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close