لەم هەفتەیە بارسێلۆنا گواستنەوەی بەرگریكارێك بۆ ڕیزەكانی ڕادەگەیەنێت

 

ڕۆژنامەیەكی كەتەلۆنی ئاشكرای كردوە كە ئەم هەفتەیە یانەی بارسێلۆنا كارەكانی گوساتنەوەی بەرگریكارێكی لاوی نایاب بۆ یانەكە بەكۆتا دەهێنن.

ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردوەتەوە كە یانەی بارسێلۆنا لە گفتوگۆیەكانی بۆ گواستننەوەی ئێریك گارسیا بەرگریكاری مانچێستەر سیتی زۆر نزیكبوونەتەوە و ئەم هەفتەیە هەموو شتێك كۆتایی پێ دێت و گرێبەستەكەش ڕادەگەیەنرێت، بەگزێرەی هەواڵەكە گارسیا كە دەرچووی قوتابخانەی لاماسیایە و ئێستاش لە مان سیتی یەك ساڵ گرێبەستی ماوە، دەیەوێت بۆ بارسێلۆنا بگەڕێتەوەوگرێبەست لەگەڵ تیپەكەی گواردیۆلا تازە ناكاتەوە، ئەمەش وایكردوە یانەی مانچێستەر سیتی ڕازی بن گفتوگۆ لەگەڵ بارسێلۆنا بكەن، لەبەر ئەوەی بە پێچەوانە بۆ وەرزی داهاتوو یاریزانەكە بە پارەیەكی زۆر كەم یان بەخۆڕایی یانەكەیان جێ دەهێڵێت.

جێی ئاماژەیە گارسیا متمانەی گواردیۆلای بەدەستهێناوە، بەڵام یاریزانەكە دەیەوێت بۆ یانەی بارسێلۆنا بگەڕێتەوە و ببێتە یەكێك لەو یاریزانانەی یانە كەتەلۆنییەكەی پێ تازە دەكرێتەوە و لە پڕۆژی داهاتووی یانەكەش رۆڵی خۆی بگێڕێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close