ناوی ئەو ڕاهێنەرە ئاشكرا كرا كە پێش كومان ڕاهێنەرایەتی بارسای ڕەتكردەوە

 

ڕۆژنامەیەكی ئیسپانی بۆمبێكی تەقاندەوە و ئاشكرای كرد كە گرێبەست كردن لە ڕۆناڵد كومان بژاردەی یەكەمی یانەی بارسێلۆنا نەبووە، بەڵكو ئەو ڕاهێنەرە هۆڵەندییە پلانی B بووە و پێش ئەو داوا لە ڕاهێنەرێكی دیكە كراوە و پۆستەكەی ڕەتكردوەتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاس بەرپرسانی بارسێلۆنا هەر دوای شكستەكەی یانەكە بەئەنجامی 8-2 بەرامبەر یانەی بایەڕن میونشن یەكسەر پەیوەندییان بە چاڤی هێرناندێز كردوە و داوایان لێكردوە كە بێت وەك شوێنگرەوەی كیكی سیتین پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا وەربگرێت، بەڵام چاڤی كە ڕاهێنەری سەدی قەتەرییە و لە گرێبەستەكەی بڕگەی ڕێگاپێدانی هەیە گەر بۆ بارسێلۆنا بڕوات، بەڵام چاڤی كە پلانی A بوو ئەو پۆستەی ڕەتكردەوە و پێی ڕاگەیاندوون كە ئێستا بۆ ئەو گونجاو نییە و لە داهاتوو كاری ڕاهێنەرایەتی بارسا وەردەگرێت.

جێی ئاماژەپێكردنە، دوێنێ یانەی بارسێلۆنا ڕایگەیاند كە كومان وەك ڕاهێنەری یانەكە دەستنیشانكراوە و بڕیارە ئەمرۆش بە فەرمی بە میدیاكان بناسێنرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close