ڤیدیۆ: له‌وانه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ی نێیمار له‌ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بێبه‌ش بكرێت

نێیمار داسێلڤا به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی له‌ یاساكانی یوێفا مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بێبه‌ش بكرێت.

رۆژنامه‌ی زه‌ سه‌نی به‌ریتانی ئاشكرایكردووه‌، نێیمار دوای بردنه‌وه‌كه‌یان له‌ یاریی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر لایپزیگ، درێسه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مارسێل هالستینبێرگ یاریزانی لایپزیگ گۆڕیوه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌م كاره‌ له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا رێگای پێنه‌دراوه‌.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریدا یارییه‌كانی چاره‌كی كۆتایی و پێش كۆتایی و كۆتایی له‌ پۆرتوگاڵ به‌گوێره‌ی كۆمه‌ڵێك رێكاری تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ بچن، یه‌كێك له‌و كارانه‌ی قه‌ده‌خه‌كرا گۆڕینه‌وه‌ی درێسی یاریزانان بوو له‌ دوای یارییه‌كان، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت نێیمار له‌لایه‌ن یوێفاوه‌ سزا بدرێت.

یه‌كه‌مجاره‌ پاریس سانجێرمان ده‌گاته‌ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رووبه‌ڕووی براوه‌ی یاریی نێونا بایرن میونشن و لیۆن ده‌بێته‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close