پێرێز سوپڕایزێكی دڵخۆشكەری بە زێدان ڕاگەیاند

 

لەگەڵ تەواوبوونی ئەم وەرزەی ڕیال مەدرید و بەر لە خۆئامادەكردن بۆ وەرزی تازە، فلۆرۆنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید سوپڕایزێكی خۆشی بە زێدانی ڕاهێنەری یانەكەی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ماڵپەڕی دیفنسا سێنتڕال دوای یارییەكەی مانچێستەر یۆنایتد و سیڤییا لە میانەی چوارگۆشەی زێڕینی یۆرۆپا لیگ و ماڵئاوایی كردنی شەیتانە سوورەكان زێدان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ پۆل پۆگبا كردوە و دڵنەوایی یاریزانە فەرەنسییەكەی كردوە پشتگیری خۆی بۆ ئەو یاریزانە دەربڕی كە حەز دەكات پەیوەندی بە ریال مەدرید بكات، لەبەر ئەم هۆكارەش فلۆرۆنتینۆ پێرێز سەرۆكی ڕیال مەدرید بە زیزۆی ڕاگەیاندوە كە هەر ئەم هاوینە زۆر بە جیدی كار لەسەر گواستنەوەی پۆل پۆگبا بۆ ڕیال مەدرید دەكات و هەموو هەوڵی خۆی دەدات تا بەڵێنەكەی پێشووی بۆ زێدان بەجێ بهێنێت و ئەم هاوینە پۆگبا درێسی ڕیال مەدرید بپۆشێت.

جێی ئاماژە پێكردنە، پۆل پۆگبا پێشتر بە شەیتانە سوورەكانی ڕاگەیاندبوو كە حەز دەكات بۆ یانەیەكی دیكە بڕوات، بەڵام یانەی مانچێستەر یۆنایتد ڕێگری لە لەو كارە كرد، پێشبینی دەكرێ ئەم هاوینەش كارەكە بە ئاسانی جێ بەجێ نەكرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close