مانچێستەر سیتی بۆ  گواستنەوەی مێسی  گڵۆپی سەوزی هەڵكرد

 

لەگەڵ شكستە گەورەكەی بارسێلۆنا بە ئەنجامی 8-2 بەرامبەر بایەڕن میونشن و لەگەڵ مالئاوایی كردنی تیپەكەی پیپ گواردیۆلا لەسەر دەستی لیۆن، وا دیارە هیوای ئەوە هەیە مێسی جارێكی لە ژێر سەرپەرشتی پیپ یاری بكات، بەڵام ئەمجارە دوور لە بارسێلۆنا دەبێت.

ڕۆژنامەی دەیلی میرۆر، بڵاویكردوەتەوە كە لە ئێستادا یانەی مانچێستەر سیتی لە ڕووی داراییەوە ئامادەیە بێ هیچ كێشەیەك هەنگاوی ئەوە بنێت كە گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل مێسی واژۆ بكات، بەلام لێرەدا یانەكە تەنها دەیەوێت لەوە دڵنیا بێت كە مێسی بەوە ڕازی دەبێت بارسێلۆنا جێبهێڵێت یان دەیەوێت بزانێت مێسی تا چ ڕادەیەك ئامادەیە بە جیدی لە بارسا بڕوات، گەر پڕۆژەیەكی ڕوون و سەركەوتوو لە یانە كەتەلۆنییكە نەبێت.

لە لایەكی دیكەوە، شكست خواردنی پیپ گواردیۆلا لە چامپیۆنزلیگ بۆ ئەم وەرزەش فشار دەخاتە سەر گواردیۆلا بۆ ئەوەی پێشوازی لە هەنگاوێكی لەم شێوەیە بكات، بەهیوای ئەوەی جارێكی دیكە بتوانێت چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێتەوە، بەڵام جارێكی دیكە ئەو خواستە هەر لەسەر مێسی دەوەستێت.

جێی ئاماژەیە، كە بەم دواییە لە میدیاكان دەگۆی بەهێز هەبوو كە هەردوو یانەی مانچیستەر سیتی و ئینتەر میلان دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل مێسی بكەن، كە لە ئێستادا زۆر لە یانەكەی تووڕەیە و هەڕەشەی ڕۆیشتنی كردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close