كاردانەوەی مێسی بەرامبەر بەرپرسانی بارسێلۆنا دوای شكستە گەورەكە ئاشكرا كرا

 

بەگوێرەی تازەترین ڕاپۆرتە هەواڵی گۆڤارێكی ناسراوی فەرەنسی شكستە گەورەكەی بارسێلۆنا بەرامبەر بایەڕن وایكردوە مێسی بەڕووی كارگێڕی و بەرپرسانی بارسێلۆنا بتەقێتەوە و هەڕەشەی ڕۆیشتنی جیدی بكات.

بەپێی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ دوای دۆڕانی بارسێلۆنا بە ئەنجامی 8-2 بەرامبەر بایەرن مبونشن مێسی زۆر بە تووڕەیی بینراوە و بە بەرپرسانی یانەكەی ڕاگەیاندوە كە ئەم جارە بەجیدی بیر لەوە دەكاتەوە كە بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت، ئەگەر بارودۆخ هەر بەم شیوەیە بێت و هەر ئەو دەستەی كارگێڕی و سەرۆكە بمێنێتەوە و گۆرانكاری ڕیشەیی لە یانەی بارسێلۆنا نەكرێت، هەروەها مێسی هیچ لە پڕۆژە و بەرنامەی داهاتووی بارسێلۆنا ڕازی نییە و پێی وایە بەم شیوەیە زۆر ئەستەمە چامپیۆنزلیگ ببەنەوە.

جێی ئاماژەیە، هەردوو یانەی ئینتەر میلان و مانچێستەر سیتی ئەو دوو یانەیەن كە بم دواییە لە میدیاكان باسیان لێكراوە كە بایەخ بە گواستنەوەی مێسی دەدەن، هەر كاتێك یاریزانە ئارجەنتینییەكە بڕیاری ئەوە بدات كە لە بارسێلۆنا دەڕوات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close