بڕوا بکەی یان نا، هاندەرێک پێشبینی کردبوو بایرن میونشن 8-2 لە بارسێلۆنا بباتەوە

گەرچی ئەنجامە گەورەکەی یاریی بایرن میونشن و بارسێلۆنا بۆ هەموو جیهان چاوەڕواننەکراو بوو، هەمووان بە ئەنجامەکە شۆک بوون، بەڵام هاندەرێک پێش یارییەکە پێشبینی ئەم ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەی کردبوو.

هاندەرێکی سعوودی رۆژی یارییەکە چەند کاتژمێرێک پێش یارییەکە پێشبینی کردبوو بایرن میونشن 8-2 لە بارسێلۆنا بباتەوە، لە تویتەر نووسیبووی ‘گەرچی ئەم ئەنجامە نیمچە ئەستەمە بەڵام لەوانەیە رووبدات’.

یانەی بایرن میونشن لە تویتەر تویتەکەی هاندەرەکەی ریتویت کردووە و نووسیویەتی ‘ئەستەم باڤاری نییە’.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close