پێكهاتەی سەرەكی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا و بایەڕن میونشن بڵاوكرایەوە

 

بڕیارە ئەمشەو لە یارییەكەی ئاگرینی قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگدا یانەی بارسێلۆنا و بایەڕن میونشن بەیەك بگەن، ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی پێكهاتەی سەرەكی پێشبینیكراوی هەردوو یانەكەی بۆ یاری ئەمشەو بڵاوكردوەتەوە.

بەگوێرەی سپۆرت یانەی بارسێلۆنا لە یاری ئەمشەو بە شێوازی 2-4-4 ياری دەكات و هەوڵی ئەوە دەدات كۆنتڕۆڵی ناوەڕاستی یاریگا لە دەست نەدات، بەرامبەر بایەڕن كە بەوە ناسراوە كە فشاری زۆر دەكات و تۆپ بە ڕێژەیەكی زۆر كۆنتڕۆڵ دەكات، لەكاتێكدا هاینز فیلیكس وەك چاوەڕوان دەكرێت بە شێوازی هێرشبردنی رای دەكات و پشت بە تواناكانی لیڤاندۆڤسیكی و مۆلەر و كومان دەبەستێت، ئەوەی خوارەوەش پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانەكەیە
پێكهاتەی یانەی بارسێلۆنا
گۆڵپارێز : تیر شتێگن
بەرگریكاران: ئەلبا ، پیكێ ، سیمیدۆ ، لینگڵی
ناوەڕاست : ڕۆبیرتۆ ، بۆسكێتس ، دی یۆنگ ، ڤیدال
هێرشبردن: مێسی ، سوارێز

پێكهاتەی باریەڕن میونشن
گۆڵپارێز: مانوێل نۆیەر
بەرگریكاران: كیمیش ، بواتینگ، ئالابا ، دیڤیچ
ناوەڕاست : گۆرتزكا ، ئەلكانتارا، گنابری
هیرشبردن: كومان ، مۆلەر ، لیڤاندۆڤسكی

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close