ئارسین فینگەر وەڵامی ئۆفەرەكەی بارسێلۆنا دەداتەوە

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەكی فەرەنسی یانەی بارسێلۆنا ئۆفەرێكی نایابی پێشكەش بە ئارسین فینگەری ڕاهێنەری پێشووی ئاڕسناڵ كردوە ، بۆ ئەوەی ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانە كەتەلۆنییەكە وەربگرێت.

ڕۆژنامەی “le10sport” ی فەرەنسی بڵاویكردوەتەوە كە فینگەر لەماوەی ڕابردوو چەندین ئۆفەری پێشكەش كراوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە كاری ڕاهێنەرایەتی كە تێیدا ئۆفەرێكی یانەی بارسێلۆنا بووە، بۆئەوەی ئەگەر كیكی سیتین چامپیۆنزلیگی نەبرد، ئەو ببێتە شوێنگرەوەی ڕاهێنەرەكە، بەڵام فینگەر بەهۆی نا ڕوونی و خراپی پڕۆژەی بارسێلۆنا ڕازی نەبووە پەیوەندی بە بارسێلۆنا بكات.

بەگوێرەی تازەترین قسەكانی ڕاهێنەرە فەرەنسییەكە دەركەوتوە كە ئەو حەز دەكات جارێكی دیكە كاری ڕاهێنەرایەتی بكات، بەڵام لەگەڵ بارسێلۆنا نەبێت لەبەر ئەوەی لە ئێستادا هیچ پڕۆژەیەكی سەركەوتوویان نییە، فینگەر دەڵێت بیری بۆنی چیمەنی یاریگاكان دەكەم بۆیە گەڕانەوەم شتێكی چاوەڕوانكراو دەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close