ڤیدیۆ: مێسی له‌ پێناو بارسێلۆنا خۆی ده‌خاته‌ نێو مه‌ترسی

له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ، لیۆنێل مێسی به‌ركه‌وتنێكی توندی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كی ناپۆلی هه‌بوو و هه‌ر ئه‌وكات ده‌گوترا، پێكانه‌كه‌ی مه‌ترسیداره‌، به‌ڵام كاپیتانه‌كه‌ی بارسا یارییه‌كه‌ی ته‌واو كرد و دواتر باس له‌وه‌ ده‌كرا، بۆ یارییه‌كانی داهاتوو ئاماده‌ ده‌بێت.

پرۆگرامی چرینگیتۆی ئیسپانی، نهێنییه‌كی له‌ ڤیدیۆیه‌كی لیۆنێل مێسی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات، كاپیتانه‌كه‌ی بارسێلۆنا له‌ قاچی چه‌پی پێكانی هه‌یه‌ و به‌ باشی هه‌نگاو نانێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌یانی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن یارییش بكات، ئه‌وا به‌ پێكانه‌وه‌ یاریی ده‌كات و مه‌ترسی ده‌خاته‌ سه‌ر خۆی، هه‌رچه‌نده‌ له‌ سێ رۆژی رابردوو مێسی به‌ شێوه‌یه‌كی باش راهێنانه‌كانی كردووه‌.

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌، مێسی له‌ ‌پێناو نازناوه‌كان ده‌ستی به‌ یاریی كرد و دوایی له‌ ده‌ستدانی نازناوه‌كانی لالیگا و جامی شا، ئێستا تاكه‌ هه‌ل له‌به‌رده‌م باشترین یاریزانی جیهان، چامپیۆنزلیگه‌ و ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ببێته‌ پاڵه‌وان.

وابڕیاره‌ به‌یانی هه‌ینی، بارسێلۆنا له‌ شاری لیشبۆنی پۆرتوگال له‌ قۆناغی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، رووبه‌ڕووی بایرن میونشن بێته‌ و راهێنه‌ری بارساش ئاماده‌یی لیۆی نیشانداوه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close