ڕاستی هەواڵی ڕۆیشتنی كریستیانۆ بۆ بارسیلۆنا لە لایەن دەوروبەری یاریزانەكە ئاشكراكرا

 

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك سەبارەت بە ڕۆیشتنی چاەوەڕوانكراوی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ بارسێلۆنا و پێشكەشكردنی یاریزانەكە لە لایەن میندیێزی بریكاری كارەكانی بە یانە كەتەلۆنییەكە، سەرچاوەیەكی نزیكی كریستیانۆ دەربارەی ئەو دەنگۆیە قسەی خۆی كرد.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی ئاسی مەدریدی لە هەواڵێكدا ئاماژەی كردوە كە كەسێكی زۆر نزیكی ڕۆناڵدۆ پێی ڕاگەیاندوون كە ئەو هەواڵە لە ڕاستی دوورە و كریستیانۆ تا تەواو بوونی گرێبەستەكەی لە 2022 هەر لە یانەی یۆڤێنتۆس دەمێنێتەوە، هەروەها ئەو لێرە دڵخۆشە و دەیەوێت بۆ شەشەمین جار چامپیۆنزلیگ لە كاروانی وەرزشی لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەست بهێنێت و بۆ ئەوەش تا لەو یانەیە ماوە هەوڵی خۆی دەدات.

جێی ئاماژە پێكردنە، كریستاینۆ ڕۆناڵدۆ لەم وەرزەی لەگەڵ یۆڤێنتۆس لە كۆی 46 یاریدا توانیویەتی 37 گۆڵ بۆ یانەی خانمە پیرەكە تۆمار بكات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close