بەپەله: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکات

هەواڵەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان گەرمە دوای کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە خولەکانی ئەوروپا، لە نوێترین هەواڵیش باس لە چوونی ڕۆناڵدۆ دەکرێت بۆ یانەی بارسێلۆنا

جولیان بلاگی ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی بۆ BBC ئاماژەی بەوە کردووە، خۆرخێ مێندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی ڕۆناڵدۆ، بە هۆی توڕەی ڕۆناڵدۆ دوای بەدەست نەهێنانی چامپیۆنزلیگ لە لایەن یۆڤێنتۆس ڕۆناڵدوی پێشکەشی یانەکان کردووە تا گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەن، یەکێک لەو یانانەش بارسێلۆنایە، مێندێز پێشنیاری بۆ یانە کەتەلۆنیەکە کردووە تا گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەن

دوو وەرز پێش ئێستا ڕۆناڵدۆ لە ریال مەدریدەوە ڕووی له یانە یۆڤێنتۆس کرد، بەڵام دوو وەرزە ناتوانێت چامپیۆنزلیگ بە دەست بهێنێت، ئەمساڵیش نەیتوانی لەگەڵ ساری بە باشی دەرکەون لە چامپیۆنزلیگ ئەمەش ڕۆناڵدۆی توڕە کرد، پێشتریش باس لەوە دەکرا ئەگەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا نەهاتبا ڕووی دەکردە یانەیەکی تر

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close