فەرمی: یاریزانێكی بارسێلۆنا دووچاری ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوو

کەمێک پێش ئێستا پێگەی فەرمی بارسێلۆنا لە تویتەر هەواڵی تووشبوونی یاریزانێكی یانەکەی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕاگەیاند

لە بەیانامەکەی بارسێلۆنا هاتووە، نۆ یاریزان تیپی دووەمی یانەکەی پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ وه‌رزی نوێ پشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنایان بۆ ئه‌نجامدراوه‌، یه‌كێك له‌ یاریزانه‌كان توووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووه‌، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ هج به‌ركه‌وته‌ی له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی نه‌بووه‌ كه‌ بڕیاره‌ به‌یانی گه‌شت بۆ وڵاتی پۆرتوگال ئه‌نجام بده‌ن

بە پێی زانیاریەکانی یه‌كێك لەو یاریزانانه‌ ماتیۆس و ترینکاو و پیدری و ڕافینای و ئەلینای و تۆدیبۆ و ئاریۆل بۆسکێتس و میراندا پشكنینه‌كه‌یان پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه‌، بەڵام ئه‌و یاریزانه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بووه‌ هچ تێكه‌لی لەگەڵ تیپی یەکەم نه‌بووه‌

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close