ڕاهێنەری بارسێلۆنا تاكە مەترسی خۆی لە یاری بەرامبەر بایەڕن ئاشكرا كرد

 

بەر لە چەند رۆژێك لە یاری لووتكەی قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ نێوان بارسێلۆنا و بایەڕن میونشین، كیكی سیتین ڕاهێنەری بارسێلۆنا ڕایگەیاند كە متمانەی بە یانەكەی هەیە، بەڵام تەنها لە یەك كەموكوڕی یانەكەی دەترسێت، كە ڕەنگە ببێتە هۆكاری هەر شكستێك گەر ڕووبدات.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردوەتەو كە كیكی سیتین تەنها خراپی باری جەستەیی یاریزاناین بارسێلۆنا زۆر دەترسێت، لەبەر ئەوەی كیكی پێی وایە لە ڕووی تاكنیك و تاكتیكی یاریزانان هیچ كێشەیەك نییە، تەنها كێشەی گەورە خراپی باری جەستەیی یاریزانانە كە ئەوەش وا دەكات لە گێمی دووەم ئاستی یانەكە دابەزێت.

كیكی پێی وایە كە بایەڕن یانەیەكی خێرایە و لە ڕووی جەستەیی زۆر بەهێزە بۆیە ئەگەری هەیە بارسێلۆنا ڕووبەڕووی سەختی زۆر لەو یارییە ببێتەوە، هەر لەبەر ئەم هۆكارەش ئەگەری هەیە بەپلانی 2-4-4 یاری بكات تا ڕێگا نەدات فشاری یاریزاناین بایەرن كاریگەری هەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close