كیكێ سێتیێن پلانێكی تازه‌ی بۆ وه‌ستاندنی هێزی بایرن میونشن داناوه
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی یاریی نێوان بارسێلۆنا و بایرن میونشن، ڕۆژنامه‌كانی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌والی پێكهاته‌ی یارییه‌كه‌یان كردۆته مانشێتی ڕۆژنامه‌كانیان، له نوێترین هه‌والیش سپۆرت باس له پێكهاته‌یه‌كی جیاوازی بارسێلۆنا ده‌كات بۆ یاریی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن
ڕۆژنامه‌ی سپۆڕتی كه‌ته‌لۆنی له ژماره‌ی نوێی ئه‌مڕۆ باسی له‌وه كردووه كیكێ سێتیێن هه‌وڵ ده‌دات به دانانی پێكهاته‌ی 4-4-2 هێزی بایرن كه له ناوه‌ڕاستی یاریگایه بوه‌ستێنێت و بتوانێت به‌م پێكهاته‌یه سه‌ركه‌وتووبێت به‌سه‌ر ئه‌م هێله و یارییه‌كه بباته‌وه،
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كیكێ بڕیاریداوه له ناوه‌ڕاست له به‌رده‌م ئیتریكاز یاریی به ڤیدال و بۆسكێتس بكات و له ناوه‌ڕاستی هێرشبه‌ریش یاریی به هه‌ردوو یاریزان سێرجی ڕۆبێرتۆ و فڕێنكی دی یۆنگ بكات، ئه‌مه‌ش واتا سوارێز و مێسی له هێلی پێشه‌وه یاریی ده‌كه‌ن، گریزمان دووباره ده‌بێته‌وه یاریزانی یه‌ده‌گ، وه‌ك له یاریی ڕابردووش به شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداری پێ كردن هه‌ر چوار یاریزان سێمێدۆ و پیكێ و لێنگلێت و ئه‌لبا له هێلی به‌رگری یاریی ده‌كه‌ن شوێنه‌كه‌یان له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی مسۆگه‌ره، شتیگنیش وه‌ك هه‌میشه گۆڵپارێز ده‌بێت
بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی له شاری لیسبۆنی پۆرتوگال هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و بایرن میونشن له یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ ڕوبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه