كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە پاریس سان جێرمان نزیك دەبێتەوە

 

وا دیارە ئەمجارە كاروانی كرییستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس لە كۆتایی نزیك دەبێتەوە و یاریزانە پورتوگالییەگە بە نیازە سەركێشییەكی دیكە لە یانەیەكی دیكە و خولێكی جیاواز ئەنجام بدات.

ماڵپەڕی (گۆڵ) بڵاویكردوەتەوە كە كریستیانۆ رۆناڵدۆی تەمەن 35 ساڵ زۆر بە جیدی بیر لە جێهێشتنی یۆڤێنتۆس دەكاتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی بۆ دووەم جار لەسەر یەك ماڵئاوایی لەگەڵ ئەو یانەیە لە چامپیۆنزلیگ كرد، بەگوێرەی هەواڵەكە ڕۆناڵدۆ ئەمجارە دەیەوێت ڕوو لە خولی فەرەنسی بكات و درێسی پاریس سان جێرمان بپۆشێت و كودەتایەكی هاوشێوەی لەگەڵ ریال مەدرید كردی لەگەڵ یۆڤێنتۆسیش بیكات، وێرای ئەوەی دوو وەرز لەگرێبەستەكەی ماوە.

لە ماڵپەڕەكە هاتوە كە لەم چەند رۆژە خۆرخی مێندێز بیركاری ڕۆناڵدۆ بە فەرمی قسە لەگەڵ یانە فەرەنسییەكە دەكات بۆ ئەوەی خاوەن 5 بالۆن دۆر ڕوو لە یانەی پاریس بكات و شان بەشانی نێیمار و مباپی خەونی دەستەبەركردنی چامپیۆنزلیگ بەدی بهێنن.

لە لایەكی دیكەوە ، قسەكانی خوشكی كریستاینۆ رۆناڵدۆ لە ئینیستاگرام كە ڕایگەیاندبوو بە تەنها ڕۆناڵدۆ ناتوانێت هەموو شتێك بۆ یۆڤێنتۆس ئەنجام بدات، بەڵگەیەكی دیكەیە لەسەر بێزاری و بێ ئومێدی ڕۆناڵدۆ لە پڕۆژەی یۆڤی كە كەموكوڕی زۆری لێ بەدی دەكرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close