پەیامە ئاگرینییەكەی مێسی لە نێوان هەردوو گێمی یاری ناپۆلی ئاشكرا كرا

 

دوا بەدوای بردنەوە نایابەكەی بارسێلۆنا بەسەر ناپۆلی بە ئەنجامی 3-1 ڕۆژنامەیەكی ئیسپانی پەیامە كورتەكەی مێسی بۆ یاریزانانی بارسێلۆنای بڵاوكردوەتەوە كە تێیدا ترس و دڵەڕاوكێی یاریزانانی بارسای ڕەواندەوە و توانیان یارییەكە ببنەوە.

ڕۆژنامەی ئاس ئاشكرای كردوە كە مێسی لە نێوان هەردوو گێمی یاریدا كاتێك ناپۆلی ئەنجامەكەی بۆ 3-1 كەمكردەوە هەستی بە ترس و دڵەڕاوكێی یاریزانانی بارسێلۆنا كردوە وتا بیرۆكەی ڕیمۆنتادا لە مێشكیان بسڕێتەوە، بۆیە پەیامێكی بە یاریزانان داو پێی گوتن “ئەو گێمە بەو پەڕی هێزەوە دەچینە نێو یاریگا، پێویست ناكات بە خاوی یاری بكەن و سارد ببنەوە و بترسن، ئێمە بە دوو گۆڵ لە پێش ئەوانین، بە ئاسوودەیی یاری بكەن، ئێمە دەتوانین 8 گۆڵیش تۆمار بكەین.

بەپێی ڕۆژنامەكە یاریزانانی بە وتارە كورتەكەی مێسی ورەیان بەرز بووەو ترسیان نەماو یارییەكەیان بەباشی بەكۆتا هێنا و لە كۆتایشدا مێسی و هاوڕێیانی بلیتی گەیشتنیان بۆ قۆناغی 8 زامن كرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close