سوارێز باسی رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر بایرن میونشن ده‌كات

دوایی ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا به‌سه‌ر ناپۆلی سه‌ركه‌وتن و گه‌یشته‌ چاره‌كی كۆتایی و له‌وێ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن یاریی ده‌كه‌ن، سوارێز باسی یاریی یانه‌كه‌ی‌ و رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ ده‌كات.

سواڕێز ده‌ربا‌ره‌ی یاریی بارسێلۆنا له‌ چاره‌كی كۆتایی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن گوتی: ”بایرن میونشن یانه‌یه‌كه‌ی باشه‌ و ده‌توانێت نازناوی چامپیۆنزلیگ به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌مه‌ یارییه‌كی ئاسان نابێت، به‌ڵام بارسێلۆناش یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و باشه‌، ده‌توانین ببینه‌ پاڵه‌وان، پێموایه‌ چانسی سه‌ركه‌وتنی هه‌ردوو یانه‌ 50 به‌ 50 یه‌”.

هه‌ینی داهاتوو له‌ یاریگای دالوز له‌ وڵاتی پۆرتوگال، بارسێلۆنا و بایرن میونشن رووبه‌ڕوووی یه‌كده‌بنه‌وه‌ و به‌پێی رێنمایه‌كه‌ی یوێفا، له‌ قۆناغی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، یارییه‌كان به‌ شێوازی یه‌ك یاریی ئه‌نجامده‌درێت و یانه‌یه‌ سه‌ركه‌وتوو، ده‌گاته‌ پێش كۆتایی.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close