هۆكاری یارپێنەكردنی زێدان بە ڤینیسیۆس جۆنیۆر  ئاشكرا كرا

 

یاریپێنەكردنی زێدان بە ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە یارییەكەی دوێنێ شەو بەرامبەر مانچێستەر سیتی هەرایەكی گەورەی لە میدیا وەرزشییەكانی ئیسپانیا و جیهان نایەوە، بەرنامەیەكی وەرزشی بەناوبانگی تەلەفزیۆنی ئیسپانیش ڕاستی و هۆكارەكەی خستە ڕوو.

بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانی لەم بارەیەوە ئاشكرای كردوە كە دانیشتنی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە سەر كورسی هاندەران لەبری كورسی یەدەگ یان یاریكردن بە سەرەكی بێ هۆكار نییە، هۆكارەكەی ئاستی خراپی ڤینیسیۆس بووە لە دوایین یارییەكانی لیگا، بە دیاری كرداویش لە یاری ریال و خیتاڤی كە تێیدا ڤینیسیۆس هەموو متمانەیەكی لای زێدان لە كیسدا، لە دوای ئەو یارییە هەموو دڵخۆشییەكانی ڤینیسیۆس لەگەڵ زیزۆ تێكچوو، یاریزانە بەڕازیلییە لاوەكە متمانەی لەدەستدا لەبەر ئەوەی ئاستی بەرەو دابەزین ڕۆیشت لە كاتێكدا لە چەندین یاری توانیبووی سەرنجی هەمووان ڕابكێشێت، بۆیە لەگەڵ ئەوەی هازارد بە باشی ئامادە نەبوو بەڵام زێدان بەهۆی متمانەی كوێرانەی بە یاریزانە بەلجیكییەكە بە شێوەی سەرەكی یاری پێكرد.

جێی ئاماژەیە، ریال مەدرید دوێنێ شەو ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ كرد كاتێك بە ئەنجامی 2-1 لەسەر یاریگای ئیتحاد لەیاری گەڕانەوەش بە یانەی مانچێستەر سیتی دۆڕاند

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close