تەواو: بارسێلۆنا یاریزانێکی مانچێستەر سیتی دەکڕێت


دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لەگەڵ مانچێستەر سیتی و ئەنجامدانی چەندین یاریی بە شێوەی سەرەکی، ئیرک گارسیا لە لایەن یانەکانی ئەوڕوپا گرنگی پێ دەدرێت بارسێلۆناش هاتۆتە سەر هێل بۆ کڕینی ئەو یاریزانە

لە نوێترین لێدوانی پیپ گواردیۆلا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریی نێوان ریال مەدرید و مان سیتی ئاماژەی بەوە کرد، ئیرک گارسیای ئیسپانی بەرگریکاری یانەکەمان بڕیاریداوە یانەکە جێبێڵێت، گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە

ئەلبیرێرت رۆخیە له سپۆڕتی کەتەلۆنی ئاماژەی بەوە کردووە، مانچێستەر سیتی داوای 23 ملیۆن یۆڕۆ دەکات، بەڵام ئەگەر بارسێلۆنا وەرزی داهاتوو بیگوازێتەوە ئەوا بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانەکە دەکات


گارسیای تەمەن 19 ساڵان پێشتر لە قوتابخانەی لاماسیای تایبەت بە بارسێلۆنا دەستی بە یاریی کردن کردووە، بەڵام لە ساڵی 2018 ڕووی کردە یانە مان سیتی دوو ساڵە توانی بگاتە تیپی یەکەم ئەم وەرزە بە ئاستێکی بەرز دەرکەوێت

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close