زێدان سوپڕایزێكی چاوەڕوان نەكراو بۆ گواردیۆلا ئامادەدەكات

 

بەر لە ڕۆژێك لە یارییە ئاگرینییەكەی مانچێستەر سیتی و ڕیال مەدرید لە میانەی یاری گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگدا، زێدانی ڕاهێنەری مێرەنگی سوپڕایزێكی ناچاوەڕوانكراوی بۆ گواردیۆلای ڕاهێنەری سیتی ئامادەكردوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی دیفنسا سێنتڕال زیزۆ گۆڕانكارییەك لە شوێنی كارلۆس كاسیمیرۆ ئەنجام دەدات و یاریزانە بەڕازیلییەكە لە بری شوێنی خۆی وەك ئیڕتیكتاز لە ناوەڕاست لە شوێنی سێرجیۆ ڕامۆس وەك دڵی بەرگری شان بەشانی ڕافائێل ڤاران یاری پێ دەكات، بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە زێدان متمانەی بە هەموو یاریزانانی هەیە و دەیەوێت بەو كارە لە لایەك پلانەكانی گواردیۆلا تێك بدات كە چاوەڕێ دەكات كاسیمیرۆ لە شوێنی ئاسایی خۆی یاری بكات، هەروەها هەوڵی ئەوەش دەدات هێڵی بەرگری تۆكمە بكات و متمانەی هەیە كە كاسیمیرۆ بەرگری یانەكە بەهێزتر دەكات.

جێی ئاماژەیە، یارییەكەی مان سیتی و ریال مەدرید كاتژمێر 10 شەوی سبەی هەینی لە یاریگای ئیتحاد ئەنجام دەدرێت، یاری یەكەمیش بە ئەنجامی 2-1 بۆ بەرژەوەندی سیتی كۆتایی پێ هاتبوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close