ئۆسکار ڕۆجێری داوای لێبوردنی لە جیرارد پیکێ کرد

ئۆسکار ڕۆجێری یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتین لەسەر قسەکانی کاتێک بۆ کەناڵی فۆکس سپۆرت کردبووی دەربارەی جیرارد پیکێ، داوای لێ بوردن دەکات، دەڵێت نەدەبوو ئاوا بڵێم

ئۆسکار دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی فۆکس سپۆڕت دەربارەی جیرارد پێکی گوتی، پیکێ بەرگریکارێکی ئاساییە، تەنیا لەگەڵ شەکیرا باشە، ئەگەر لە ڤاڵێنسیا یاریی بکردایە کەس نەیدەناسی، پێیوابوو کە بە هۆی ڕامۆس و پۆیۆڵەوە گەیشتۆتە ئەو ئاستەی ئێستای، ئۆسکار لە نوێترین لێدوانی پەشیمانی خۆی لە قسەکانی دەربڕی و داوای لێ بوردنی لە پیکێ کرد

ئۆسکار لە درێژەی قسەکانی دەڵێت، من داوای لێ بوردن لە پیکێ دەکەم، نەدەبوو باسی خێزانی بکەم، من نایناسم بەڵام دەزانم بەهۆی قسەکانم لەسەر خێزانی بێتاقەت بووە،

ئۆسکار بەردەوام بوو لەسەر قسەکانی گوتی، ڕاستە گوتم پیکێ بەرگریکارێکی ئاساییە، بەڵام جامی جیهانی بەدەست هێناوە،  ئەو بەرگریکارانەی جامی جیهانیان بردۆتەوە بەرگریکاری باشبوون، بۆیە پەشیمانم لە قسەکانم

 

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close