فه‌رمی| ریال مه‌درید دوو یاریزانی بۆ چامپیۆنزلیگ دوور خسته‌وه‌

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چیتر خامێس رۆدریگز و گاریس به‌یل له‌ ریال مه‌درید نه‌بینرێنه‌وه‌

رۆژی هه‌ینی داهاتوو، له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ، ریال مه‌درید له‌ شاری مانچێسته‌ر له‌ به‌ریتانیا ده‌بێته‌ میوانیوانی مانچێسته‌ر ستی و دوو یاریزانی دیاریی بۆ ئه‌و یارییه‌ دوور خسته‌وه‌.

پێگه‌ی گۆڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ریال مه‌درید به‌فه‌رمی ناوی خامێس رۆدریگز و گاریس به‌یلی له‌ لیستی ناوی یاریزانه‌كانی بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر ستی ده‌رهێناوه‌ و ئه‌و دوو یاریزانه‌ به‌شدار نابن.‌

له‌ یاریی چوون كه‌ له‌ مه‌درید به‌ڕێوه‌چوو، ریال مه‌درید به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك به‌ یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ دۆڕا و كورانی زێدان چاویان له‌وه‌ بتوانن ریمۆنتادا به‌سه‌ر مان ستیدا بكه‌ن.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close