بارسێلۆنا یاریزانێكی دیكەی یانەكەی فرۆشت

 

وادیارە یانەی بارسێلۆناش شان بەشانی ڕیال مەدریدی ڕكابەری دەیەوێت لە ڕێگای فرۆشتنی چەند یاریزانێك پارەی دەستبكەوێت تا كەمێك لە زیانە داراییەكانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمبكاتەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردوەتەوە كە یانەی بارسێلۆنا بڕیاری داوە بە زووترین كات كاری فرۆشتنی (تۆدیبۆ)ی بەرگریكاری لاوی یانەكە خێرا بكات، لەو ساتەش هەردوو یانەی ڕۆما و ئیڤرتۆن داوای یاریزانەكەیان كردوە، بۆیە بارسێلۆنا بڕیاری داوە تۆدیبۆ بە بری 20-25 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت و گفتوگۆكانیش لەگەڵ ئەو دوو یانەیە خێراتر بكات، تا بە زووترین كات یاریزانەكەی بفرۆشێت.

جێی ئاماژەیە، تۆدیببۆ كە بەڕەگەز فەرنسییە تەمەنی 20 ساڵە و یەكێكە لە بەرگریكارە بەتواناكان و بارسێلۆنا بە خواستن پارساڵ بەشالكەی ئەڵمانی دابوو، ئێستاش بۆ یانەكە گەڕاوەتەوە

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close