ئارسین فینگەر دوو یانەی بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ دەستنیشان دەكات

 

بەر لە دەستپێكردنەوەی یارییەكانی چامپیۆنزلیگ ئارسین فینگەر ڕاهێنەری پێشووی ئارسنال كە ئێستا كاری شیكردنەوەی یارییەكان دەكات، لە تازەترین لێدوانیدا دوو یانەی بۆ یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكە دەستنیشانكردوە.

بەگوێرەی قسەكانی فینگەر چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە لەیەكێك لە دوو یانەی پاریس سان جێرمان و مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەرناچێت، فینگەر دەڵێت ئەو دوو یانەیە ئەمساڵ بەهێزن و لەهیچ شتێكیان كەم نییە بۆ ئەوەی بتوانن جامەكە بەرنەوە، لە هەمان كاتیشدا ستایشی هەردوو یانەی ئاتلەتیكۆ مەدرید و ئەتلانتای ئیتالی كرد و گوتی ئەگەر ئەو دوو یانەیە لە قۆناغەكتنی داهاتوو ڕووبەڕووی یەك ببنەوە، ئەوە واتای ئەوەیە چاوەڕێی هەر ئەنجامێك لەو یارییە بكەی سوپڕایز نابێت هەردوو یانەكە ئاستیان بەرزە .

جێی ئاماژە پێكردنە، كاروانی مانچێستەر سیتی لە قۆناغی 16 لەسەر یاری گەڕانەوە بەرامبەر ڕیال مەدرید وەستاوە و یاری یەكەمی 2-1 لە نێو مەدرید بردوەتەوە، لە كاتێكدا پاریس پێویستە سەرەتا تەگەرەی ئەتلانتای سەرسوڕهێنەر ببڕێت تا بۆ چوارگۆشەی زێڕین سەركەوێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close