ڕۆنی بە داخەوە باسی شكستەكەی مان یو لەگەڵ فیرگسۆن بەرامبەر بارسێلۆنا دەكات

 

وێرایی تێپەڕبوونی 12 ساڵ بەسەر دۆڕاندنەكەی مانچێستەر یۆنایتد لەگەڵ سێر ئالێكس فیرگسۆن لە چامپیۆنزلیگی 2008 بەرامبەر بارسێلۆنای پیپ گواردیۆلا، واین ڕۆنی ئەستێرەی پێشووی شەیتانە سوورەكان هۆكاری شكستەكەی ئاشكرا كرد.

لەم بارەیەوە ڕۆنی لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەی سەندای تایمز دەڵێت، دوو چامپیۆنزلیگی یەكبەدوای یەكمان بەرامبەر بارسێلۆنای پیپ گواردیۆلا لەكیسدا، هۆكارەكەشی ئەوەبوو كە سێر ئالێكس فیرگسۆن بە شێوازێكی خراپ ڕووبەڕووی بارسێلۆنا بووەوە، ئێمە ئەو كات بەشێوازی پرێسینگ و فشار خستە سەر بارسێلۆنا یاریمان كرد، ئەو شێوازەش بەرامبەر بارسای پیپ گواردیۆلا وتیكی تاكای مێسی و چاڤی و ئینیستا و بۆسكێتس و هاوڕێیانی وەك خۆكوشتن وابوو، هەر ئەو كات یاریزانان لە نێو یاریگا لە ناخی خۆیان دەیانگوت كە ئەو شێوازە هەڵەیە و مەحاڵە بەو بارودۆخە یارییەكە ببەینەوە، بۆیە تا ئێستاش خەم لەم بیرەوەریە دەخۆم.

جێی ئاماژەیە ئێستا ڕۆنی كە پێشتر ئەستێرەی یەكەمی شەیتانە سوورەكان بوو، بە ڕاهێنان سەرقاڵە و كاری ڕاهێنان دەكات و لەم وەرزەی ڕابردووش وەك یاریزان و ڕاهێنەر لە یانەی دێربی كاونتی لە پرێمەشیپ بوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close