كریستیانۆ رۆناڵدۆ یه‌ختێك به‌ به‌های 5.5 ملیۆن پاوه‌ند ده‌كرێت

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و هێرشبه‌ری یوڤێنتۆسی ئیتاڵی، پێشكۆتاییهاتنی ئه‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی، یه‌ختێكی جیاوازی كرینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پشووه‌كانی هاوین له‌سه‌ر پشتی ئه‌م یه‌خته‌ له‌گه‌ڵ جۆرجتنای خۆشه‌ویستی و منداڵه‌كانی به‌سه‌ر ببات.

رۆژنامه‌ی زه‌ سه‌نی به‌ریتانی هه‌واڵێكی ده‌رباره‌ی ئه‌م یه‌خته‌كه‌ی كریستیانۆ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گه‌شتێكیشی پێ ئه‌نجامداوه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات به‌های ئه‌م یه‌خته‌ 5.5 ملیۆن پاوه‌ندی به‌ریتانییه‌، زیاتر له‌ (88 پێ)26 مه‌تر درێژییه‌كه‌یه‌تی، چوار ژوور و شه‌ش حه‌مامی تێدایه‌، جگه‌ له‌ چه‌ندین شوێنی رۆمانسی، چێشتخانه‌ی مۆدێرن و ژووری دانیشتنی تایبه‌ت.

ئه‌م یه‌خته‌ی دۆن، تونای هه‌ڵگرتنی 93 ته‌نی هه‌یه‌ و بزوێنه‌رێكی له‌سه‌ره‌ كه‌ تونای 1,900 ئه‌سپی هه‌یه‌، جگه‌ له‌ چه‌ندی تایبه‌تمه‌ندی نایابی تر كه‌ له‌م جۆره‌ یه‌خته‌دا هه‌ن، وه‌كو شوێنی خواردنه‌وه‌ و چه‌رند دێكی جیاواز.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close