باوكی مباپێ بە پەیامێك بۆ ئەو یاریزانەی كوڕەكەی تووشی پێكان كرد هەمووانی شۆك كرد

 

 

دوا بەدوای كیلیان مباپێ لە یارییەكەی بەرامبەر سانت ئیتیان تووشی پێكانێكی سەخت هات كە ڕەنگە بەهۆیەوە نەتوانێت لە یاری دهاتووی یانەكەی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئەتلانتا بەشداری بكات، باوكی مباپی پەیامێكی چاوەڕوان نەكراوی بۆ ئەو یاریزانە نارد كە كوڕەكەی تووشی پێكان كرد.

لەم بارەیەوە ویلفیرید مباپێ باوكی كیلیان مباپێ نامەیەكی بۆ سەرۆكی یانەی سانت ئیتاین ناردوە و باسی لۆی بیرینی كاپتنی یانەی سانت ئیتیانی كردوە كە لە تەمەنی 34 ساڵی بەو كارتە سوورەی بەهۆی لێدانی مباپی وەریگرت دوا یاری خۆی ئەنجامدا و وازهێنانی خۆی بەم شێوە خراپە ڕاگەیاند، باوكی مباپی لە نامەكەی دەڵێت : پیرۆزبایی لە لۆی بیرین دەكەم بەبۆنەی ئەوەی كە كۆتایی بە كاروانی وەرزشی خۆی هێناوە، ئێمە هیچ شتێكمان دژی ئەو نییە، چونكە دڵنیام كە ئەوەی ڕوویداوە ڕووداوێكی كتوپڕ بوو بە ئەنقەست نەبوو لە كەسێكی بەڕێزو نموونەیی لەهەموو كاروانی وەرزشی خۆیەوە، من و خانەوادەكەم پیرۆزبایی لە كاروانی وەرزشی بیرین دەكەین، لە هەمان كاتدا تەنها بەوە خەمبارین كە ئەو بەم شێوەیە بە وەرگرتنی كارتی سوور ماڵئاوایی لە تۆپی پێ كرد.

قسەكانی ویلفرید مباپی كە لە ڕۆژنامەی فرانس بلو بڵاوكرایەوە كاردانەوەیەكی ئەرێنی لەسەر بنەماڵەی مباپێ هەبوو كە وێرایی ئەوەیان كوڕەكەیان بە پێكانێكی مەترسیداری گوێزینگی پێی بۆ 3 هەفتە یان زیاتریش دادەبڕێت بەڵام ڕووداوەكەیان بە گیانێكی وەرزشی وەرگرت و هەڵوێستێكی جوانیان بەرامبەر ئەو یاریزانە پیشاندا كە هۆكار ئەو پێكانە بوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close