لیستی ئەو یانانە ڕاگەیەنرا كە بەرزترین بەهایان لەسەر ئاستی جیهان هەیە

 

بەگوێرەی تازەترین لیستی (براند فایناس) لەسەردەمی كۆرۆنا و داڕمانی ئابووری جیهاندا، هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بارسێلۆنا سەرووی لیستی بەرزترین بەهایان لە نێو یانە گەورەكانی تۆپی پێ داگیر كردوە.

ڕۆژنامەی ماڕكا لەم بارەیەوە ئاماژەی كردوە كە بەهای ریال مەدرید بەهۆی كۆرۆنا بە ڕێژەی 13% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام وێرای ئەوەش هەر لەپلەی یەكەم هاتوە وەك باشترین ماڕكەی وەرزشی بە بەهای ملیارێك و 419 ملیۆن یۆرۆ، دوای ئەو یانەی بارسێلۆنا هاتوە بە ملیارێك و 413 ملیۆن یۆرۆ واتە بە جیاوازییەكی زۆر كەم كە تەنها 6 ملیۆن یۆرۆیە، دوای ئەو یانەی مانچێستەر یۆنایتد دێت بلە بەهای ملیارێك و 314 ملیۆن یۆرۆ، دوای ئەویش یانەكانی لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی و بایەڕن میونشن و پاریس سان جیرمان هاتوون، ئینجا یانەكانی چێلسی و تۆتنهام و ئاڕسنال لەپلەكانی هەشتەم و نۆیەم و دەیەم هاتوون.

لە یانە ناسراوەكانی دیكە كە لە ڕیزبەندی 10 یانەی سەرەتا نین، یانەی ئاتلەتیكۆ مەدریدە كە لە پلەی 13 هاتوە و یانەی سیڤییاش لە پلەی 32 هاتوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close