پێلێ: كریستیانۆ نمونه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆپی پێیه‌

پێلێی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیل، چه‌ندین جار ده‌رباره‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ قسه‌ی كردووه‌ و ئێستاش په‌یامێكی بۆ ده‌نێرێت.

پێلێ له‌ ئینستاگرامه‌كه‌ی باسی كریستیانۆی كردووه‌ و گوتویه‌تی: ” كریستیانۆ نمونه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆپی پێیه‌، ئه‌و یاریزانێكی‌ خۆشه‌ویسته‌، هه‌موو كات یانه‌ و هاوڕێكانی له‌ نێو یاریگا پێویستیان پێی هه‌یه‌”.

پێشتر چه‌ندین جار پێلێ باسی كریستیانۆ و  لیۆنێل مێسی كردووه‌ و پێیوابووه‌،‌ دۆن له‌ لیۆ باشتره‌ و ئه‌و باشترین یاریزانی جیهانه‌، نه‌ك مێسی، ئێستاش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ ماوه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close