زانیاری گرنگ سەبارەت شوێنی یاری مان سیتی و ڕیال مەدرید بلاوكرایەوە

 

لە تازەترین لێدوانیدا باڵیۆزی بەریتانیا لە ئیسپانیا زانیاری گرنگی دركاند سەبارەت بە گەشتكردنی شاندی ریال مەدرید بۆ بەریتانیا بۆ ئەوەی یاری گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی مانچێستەر سیتی ئەنجام بدەن.

لەم بارەیەوە هیو ئالیۆت باڵیۆزی بەریتانی لە ئیسپانیا گوتی ” یارییەكە كێشە بۆ دروست نابێت و شاندی ڕیال مەدرید بە تایبەت مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت و بێ كەرنتین كردن دەتوانن بێنە نێو خاكی بەریتانیا، بۆ ئەوەی یارییەكەیان ئەنجامبدەن، بەڵام لێرەدا یەك كێشەیان هەیە ئەویش ئەوەیە كە ناتوانن بە ئارزووی خۆیان بگەڕێن پێویستە جموجۆڵەكانیان سنووردار بێت بۆ ئەوەی ڕێنماییەكانی سەلامەتی بپارێزن تا خۆیان كەسی دیكەش تووشی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبێتەوە.

جێی ئاماژەیە، بەهۆی یاساكانی كەرەنتینكردنی بەریتانیا بۆ ئەو هاولاتییانەی لەو وڵاتانە دێن كە ڕێژی ڤایرۆسی كۆرۆنایان زۆرە دەنگۆی ئەوە هەبوو كە یاری مان سیتی و ریال مەدرید بۆ پورتوگال بگوازرێتەوە، بەڵام بەهۆی یاسای تایبەت كە یاریزانانی ریال مەدرید لەو تەگەرەیە دوور دەخاتەوە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا تا ئێستاش هیچ بڕیارێكی گواستنەوەی یارییەكەی دەرنەكردوە و چاوەڕێش ناكرێت دەریبكات

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close