بارسێلۆنا گرێبەستێكی چاوەڕوان نەكراو لە پرێمەرلیگ ئەنجام دەدات

 

بەمەبەستی تۆكمە كردنی ڕیزەكانی بە یاریزانی لاوی ئاست بەرز بڕیارە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرێبەستێكی چاوەڕوان نەكراو لە یانەیەكی گەورەی پرێمەرلیگ ئەنجام بدات.

ڕۆژنامەی زا سەن، ئاشكرای كردوە كە یانەی بارسێلۆنا لە هەنگاوێكی سەیردا هەوڵ دەدات دیۆگۆ دالۆت ئەستێرەی لاوی یانەی مانچێستەر یۆنایتد بۆ ڕیزەكانی بگوازێتەوە، ئەوەی جێی سەرنجە دالۆت كە تەمەنی 21 ساڵە لەم وەرزە تەنها لە 4 یاری لەگەڵ شەیتانە سوورەكان بەشداری كردوە، بەڵام بەو ماوە كەمە توانی خۆی وەك یاریزانێكی لاوی ئاست بەرز پێشكەش بكات.

جێی ئاماژەیە، دالۆت لە ساڵی 2018 بە بری 19 ملیۆن پاوەنی ئیسترلینی لە پۆرتۆی پورتوگالی پەیوەندی بە شەیتانە سوورەكان كردوە، لە ماوەی سێ وەرزی ڕابردووشدا یاریزانەكە لە 34 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان بەدرێسی یانە سوورپۆشەكە ئەنجامداوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close