كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌م وه‌رزه ریكۆردێكی جیاواز تۆمار ده‌كات
كریستیانۆ رۆناڵدۆ تاكه یاریزانه له‌م وه‌رزه ئه‌م كاره‌ی كردبێت!
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، هه‌رچه‌نده پێش ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش ده‌كرد، به‌ڵام دوای كۆرۆنا به ئاستێكی به‌رز تر ده‌ركه‌وته‌وه و یاریی نییه گۆڵی تۆمار نه‌كردبێت.
پێگه‌ی سكواكا بۆ ئامار و ریكۆرده‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی، له‌م وه‌رزه هیچ یاریزانێك نییه له هه‌ر پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپا، كه زۆرترین لێدانی سزای جێبه‌جێكردبێت و گۆڵیكردبێت، جگه له كریستیانۆ رۆناڵدۆ، كه له كۆی 11 لێدانی سزا، سه‌رجه‌میانی گۆڵكردووه.
كریستیانۆ دوایی هه‌ر یارییه‌ك كه ئه‌نجامی ده‌دات، كۆمه‌ڵێك ریكۆرد تۆمار ده‌كات و له‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی، توانیویه‌تی گۆڵ له سه‌رجه‌م یانه‌كانی ئه‌و خوله تۆمار بكات.