کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبارەی دوو پێناڵتییەکەی بەرامبەر ئاتاڵانتا چی گوتووە؟

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای یەکسانبوونیان لەگەڵ ئاتاڵانتا و تۆمارکردنی دووانەکەی پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت ‘دەبێت تاکو کۆتایی بجەنگین’.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە تویتەر لەبارەی یارییەکەی ئاتاڵانتا و یەکسانبوونەکەیان کە دۆن بە دوو پێناڵتی خاڵێکی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا، دەڵێت ‘یارییەکی زۆر سەخت بوو بەڵام خاڵێکی گرنگمان بەدەستهێنا، پێویستە تاکو کۆتایی بجەنگین’.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەو دوو گۆلەی تۆماریرکرد ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەی سێریا ئەی گەیاندە 28 گۆڵ و تەنیا گۆڵێک لە چیرۆ ئیمۆبیلی پێشەنگی گۆڵکارانەوە دوورە، کە ئەم وەرزە هەردووکیان 11 پێناڵتیان بۆ هەژماکراوە، یۆڤێنتۆسیش بە کۆکردنەوەی 76 خاڵ بە جیاوازیی هەشت خاڵ لەگەڵ لازیۆ پێشەنگی خولەکەی گرتووە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close