پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یوڤێنتۆس به‌رامبه‌ر ئه‌یسی میلان بڵاوكرایه‌وه
ئه‌مشه و دوایی كه‌مێكی تر، یوڤێنتۆس ده‌بێته میوانی ئه‌یسی میلان و پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بیانكۆ نێره‌ی بڵاوكرایه‌وه.
له پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه له تویته‌ر، پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یوڤێنتۆس بڵاوكرایه‌وه و سه‌پرایزای چاوه‌ڕوان نه‌كراو له پێكهاته‌كه هه‌یه، به‌جۆڕێك له هێلی هێڕشبه‌ر كریستیانۆ، هیگواین و بێرناردێسكی سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن.
له هێلی ناوه‌ڕاست هه‌ریه‌ك له رابیۆ، پیانیچ و بێنتاكۆر یاریی ده‌كه‌ن، له به‌رگریش بۆنۆچی سه‌ركردایه‌رتی ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك كه كوادرادۆ، روگانی و دانێلۆ.
📝⚪️⚫️ TONIGHT'S JUVE XI!#MilanJuve #FinoAllaFine #ForzaJuve pic.twitter.com/nr6gKDPWLK
— JuventusFC (@juventusfcen) July 7, 2020
له‌م یارییه هه‌ریه‌ك له دیبالا و دی لێخت به‌هۆی كه‌ڵه‌كه بوونی كارته‌كانیان به‌شدار نابن.