دانی ئالڤیش سەبارەت بە ڕووداوەکەی ڕامۆس و گارسیا قسەی خۆی کرد

 

دانی ئالڤیش ئەستیرەی پێشووی بارسێلۆنا سەبارەت بە ڕووداوەکەی نێو هێڵی سزای نێوان ڕامۆس و گارسیای یاریزانی بلباو هاتە دەنگ و بۆچوونی خۆی دەربڕی.

ڕۆژنامەی ماڕکا بڵاویکردوتەوە کە لەم بارەیەوە، ئالڤیش دەربارەی پێ لەسەر دانانی پێی ڕائوول گارسیا لەلایەن سێرجیۆ ڕامۆس گوتوویەتی ” ناوبژیوانان پشتگیری ڕیال مەدرید دەکەن و چاوپۆشی لە هەندێک شت دەکەن، ئالڤیش گوتیشی کاتێک لە بارسێلۆنا بووم واین فێر کردبووین کە هەمیشە زیاتر لە ئاستی خۆمان پێشکەش بکەین بۆ ئەوەی بتوانین بەسەر ئەو شتانە زاڵ بین”.

لە لایەکی دیکەوە لە یەکەمین کاردانەوەی ڕامۆس لەسەر ڕووداوەکە بەرگریکارەکەی ریال مەدرید گوتی ” دان بەوە دادەنێم کە پێیم خستە سەر پێی گارسیا بەڵام بە ئەنقەست نەبوو، من هەر ئەوم نەبینی بوو، نەمزانی لە پشت منەوە وەستاوە !

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close