ئینتەر میلان لە میرکاتۆی ئەم هاوینە شۆڕشێکی گەورە بەرپا دەکات

 

دوا بەدوای شکستێکی چاوەڕوان نەکراوی بەرانبەر یانەی بۆلۆنیا و دوورکەوتنەوە لە یۆڤێنتۆسی پێشەنگی سێریا ئەی بە 11 خاڵ، چاوەڕێ دەکرێ ئەم هاوینە یانەی ئینتەرمیلان شۆڕشێکی گەورە لە کڕین و فرۆشتنی یاریزانانی ئەنجام بدات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (لاگازیتا دیللۆ سپۆرت) یانەکە شۆڕشێکی گەورەی پێویستە، سەرەتا هەر چوار یاریزان دیگۆ گۆدین و ماتیاس فیتچینۆ و گالاردینی و بیراجی ڕیزەکانی یانەکە بەجێ دەهێڵن، هەروەها گرێبەستی ڤیکتۆر موزیس ئەکتیڤ ناکرێتەوە و بیر لە کڕینەوەی ناکرێتەوە، جگە لەوەش گرێبەستی بۆرخا ڤالیرۆش تازە ناکرێتەوە و دەبێت ڕیزەکانی ئینتەر جێ بهێڵێت، هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی ئالێکس سانچێز دەکرێت کە لە یانەی مان یۆنایتد بە شێوەی خواستن هاتوە، جگە لەوەش چاوەڕێ دەکرێت دوای کڕینی ئەشرەف حەکیمی لە ریال مەدرید چەندین گرێبەستی دیکە لەم هاوینە واژۆ بکرێت.

جێی ئاماژەیە، دوێنێ شەو بە دۆڕاندنی ئینتەر میلان بەرانبەر بۆلۆنیا 1-2 یانەکە چانسی بردنەوەی سێریا ئەی بە تەواوی لاواز بوو، هەروەها پێویستە یانەکە هەوڵی ئەوە بدات یەکێک لە کورسییەکانی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close