زێدان 4 یاریزانی لە یارییەکەی ئەمڕۆ بەرانبەر بلباو دوورخستەوە

 

بەر لە یارییە چارەتووسسازەکەی ئەمڕۆ بەرانبەر ئاتلەتیک بلباو، زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید 4 یاریزانی لەو یارییە دوور خستەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامە مەدریدییەکان زیزۆ هەر یەکە لە هازارد و ناچۆ و ڤارانی بە بیانووی چاک نەبوونەوەی تەواو لە پێکان دوور خستوەتەوە، لەکاتێکدا بە بڕیارێکی هونەری خامیس ڕۆدریگێز دوورخراوەتەوە، بەمەش بەگوێرەی پێشبینییەکان هەر یەکە لە میلیتاو و یاریزان ڤینیسیۆس جۆنیۆر شوێنی هەردوو یاریزان ڤاران و هازارد لە پێکهاتەی سەرەکی ریال مەدرید بۆ ئەم یارییە قورسە پڕ دەکەنەوە، کە لە دەرەوەی یاریگای مێرەنگییە و لە یاریگای سان مامیسی تایبەت بە یانە باسکییەکە ئەنجام دەدرێت.

جێی ئاماژە پێکردنە، یارییەکە لە کاتژمێر 3 ی دوای نیوەڕۆ بەکاتی هەولێر ئەنجام دەدرێت و لە دوایین پێنج یاری نێوان ئەو دوو یانەیەش ڕیال مەدرید تووشی مەینەتی بووەتەوە و تەنها لە یەک یاری سەرکەوتوە و لە چواریاریش یەکسانبووە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close