فه‌رمی: ئارسه‌ر میلۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یۆڤێنتۆس واژوو كرد

كه‌مێك پێش ئێستا یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه‌، هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ئارسه‌ر میلۆی بۆ یانه‌ی یۆڤێنتۆس ڕاگه‌یاند

بارسێلۆنا له‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی بڵاوی كردۆته‌وه‌ ئارسه‌ر به‌ بڕی 72 ملیۆن یۆڕۆ له‌گه‌ڵ 10 ملیۆن یۆرۆ گۆڕانكاری، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یۆڤێنتۆس واژوو كردووه‌ به‌ڵام یاریزانه‌كه‌ تا كۆتایی وه‌رز له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌مێنێته‌وه‌، دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی یۆڤێنتۆس ده‌كات

ئارسه‌ر به‌ بڕی 31 ملیۆن یۆڕۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا واژوو كردبوو، له‌ 72 یاریی خاوه‌ن چوار گۆڵ شه‌ش ئه‌سیست بوو، به‌ بڕی 72 ملیۆن یۆڕۆ په‌یوه‌ندی به‌ یۆڤێنتۆسه‌وه‌ كرد

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close