پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا بۆ یاری سیلتا فیگۆ گۆڕانکاری بەرچاوی تێدایە

 

کاتژمێر 6 بەکاتی هەولێر یانەی بارسێلۆنا لە ئەرکێکی قورسدا دەبێتە مێوانی یانەی سیلتا فیگۆ، ڕۆژنامەیەکی ئیسپانیش پێکهاتەی سەرەکی پێشبینیکراوی بارسای بۆ ئەم یارییە بڵاوکردوەتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی (ماڕکا) کیکی سیتین ڕاهێنەری بارسا چەند گۆڕانکارییەک ئەنجام دەدات بەهۆی یارینەکردنی چەند ئەستێرەیەکی وەک بۆسکێتس بەهۆی کەڵەکە بوونی کارتە زەردەکان و هەروەها دی یۆنگ و سێرجی رۆبیرتۆ کە بەهۆی پێکانەوە دوو دەکەونەوە، بۆیە ئەمڕۆ گۆڕانکاری لە پێکهاتەکە بەدی دەکرێت وەک لەم پێکهاتەیە سەرەکییەی ماڕکا لەخوارەوە دیارە ..
گۆڵپارێز : تیر شتێگن
بەرگریکاران: سیمیدۆ ، پیکێ، ئۆمتیتی، ئالبا
ناوەڕاست : ڤیدال ، ڕاکیتیچ ، ریکی بۆیچ
هێرشبردن : مێسی ، گریزمان ، برایتوایت

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close