ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی هۆکاری لەدەستدانی کۆبۆ بۆ ریال مەدرید ئاشکرا دەکات

 

ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا زانیاری تازە لەسەر هۆکارەکانی لەدەستدانی کۆبۆ کە بە مێسی ژاپۆنی ناسراوە بۆ بەرژەوەندی ڕیال مەدرید دەخاتە ڕوو

لەم بارەیەوە رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) بڵاویکردوتەوە کە (کۆبۆ) کە دەرچووی ئاکادیمیای لاماسیای بارسێلۆنایە و لەگەڵ ئانسۆ فاتی بەیەکەوە یارییان کردوە دوای گەڕانەوەی بۆ ژاپۆن بەڵێنی دابوو کە تەمەنی گەیشتە 18 ساڵ بۆ بارسا بگەڕێتەوە و گرێبەست لەگەڵ یانەکە واژۆ بکات، بەڵام کۆبۆ بریکاری کارەکانی خۆی گۆڕی و ڕۆبێرت تسکۆدا کارەکانی وەرگرت، بۆیە کاتێک ئەو هات پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر گەڕانەوەی کۆبۆ بکەن، لەبەر ئەوەی لە هەمان کاتدا یاریزانە لاوەکە گرێبەستێکی لە پاریس بە بری 4 ملیۆن یۆرۆ بۆ هاتبوو، هەروەها ریال مەدریدیش گرێبەستێکی بە بری 2 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش کردبوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە بەرزبوونەوەی بەهای یاریزانەکە بارسێلۆنا لەسەر وەرگرتنەوەی کۆبۆ سارد کردەوە و وێرای ئەوەی 4 جار دانیشتن لەسەر ڕێکەوتنێک بۆ گەڕانەوەی ئەستێرە ژاپۆنییەکە کرا بەڵام نەگەیشتنە ئەنجام هۆکارەکەش داواکارییە داراییەکانی کۆبۆ بوو کە داوای کرد هیچ نەبێت پارەیەکی نزیک لەوانەی پێشکەشی کراوە پێی بدرێت ئەوەش لای بارسا ڕەتکرایەوە جگە لەوەش هیچ بەڵێنێکی پێ نەدرا کە لەگەڵ تیپی یەکەمی بارسێلۆنا یاری بکات.

ڕیال مەدرید و پێرێزی سەرۆکی یانەکە لە لایەن خۆی کاریان لەسەر بەدەستهێنانی کۆبۆ کرد، مەدرید بەر لەوەی یاریزانەکە بۆ ئیسپانیا بگەڕێتەوە لەگەڵ زانینی وادەی گونجاو بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ بکرێت هەڵوێستی ڕەقی بارسایان قۆستەوەو گرێبەستیان لەگەڵ ئەستێرە لاوەکە بەست و بارسێلۆنا لێرە بەهرەمەندێکی قوتابخانەکەی خۆی لەکیس چوو!

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close