پێکهاتەی سەرەکی پێشبیکراوی ڕیال مەدرید بۆ یاری مایۆرکا سوپڕایزی تێدایە

 

بڕیارە لە کاتژمێر 11 ی ئەمشەو بەکاتی هەولێر یانەی ڕیال مەدرید لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ریال مایۆرکا بکات بۆ ئەوەی سەرکەوتن تۆمار بکات و پێشەنگی لیگا جارێکی دیکە لە بارسێلۆنا وەربگرێتەوە.

ڕۆژنامەی (ئاس)ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە زێدان لەو یارییە کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی دەکات، هەروەها پشوو بە ڕامۆسی کاپتنی یانەکەی دەدات کە تووشی پێکانێکی سووک هاتبوو، جگە لەوەش یاریزان کاسیمیرۆ بە هۆی وەرگرتنی 5 کارتی زەرد ناتوانێت بەشداری بکات، لە هەمان کاتدا ئیسکۆ بۆ پێکهاتەی سەرەکی دەگەڕێتەوە، ئەوەی خوارەوە پێکهاتەی پێشبینیکراوی یانەی ریال مەدریدە بۆ یارییەکەی ئەمشەو..

گۆڵپارێز : تیبۆ کۆرتوا
بەرگریکاران : ڤاران ، کارڤەخال ، میندی ، میلیتاو
ناوەڕاست : مۆدڕیچ ، ئیسکۆ ، ڤاڵڤێردی
هێرشبردن : بن زیمە ، هازارد ، گاریس بەیل

زیزۆ بە پلانی 3-3-4 یاری دەکات

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close